کەناڵی فەرمی یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرای دەکات، یانەکە ڕاپۆرتێکی ورد ئامادە دەکات کە سەرجەم ئەو ڕووداوانە و مشتومڕەکانی ناوبژیوانی دەگرێتەوە کە لە وەرزەکانی ڕابردوو و ئێستای لالیگا ڕوویانداوە.
ئەم ڕاپۆرتە پێشکەش بە فیفا دەکرێت، هەنگاوێک کە ئامانج لێی ڕۆشنکردنەوەیە لەسەر ئەوەی یانەکە بە پێشێلکارییەکی بەرچاوی دەزانێت کە کاریگەری لەسەر ڕکابەرییەکانی خولەکە هەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید هۆیسنی لە یاری ریاڵ سۆسیداد بە کارتی سوور دەکراو جیل مانزانۆش ناوبژیوان بوو.