شارەزایەکی ناوبژیوانی لە دەرکردنی هویسن پشتگیری ریاڵ مەدرید دەکات

ناوبژیوان جیسوس گیل مانزانۆ لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر یانەی ڕیال سۆسیداد لە قۆناغی چوارەمی خولی ئیسپانیا کارتی سووری ڕاستەوخۆی بە دین هویسنی بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید  دا.

لە خولەکی ٣٢دا هویسن بەهۆی لێدان   لە ئۆیارزاباڵ بە کارتی سوور دەرکرا، سەرەڕای ئەوەی میلیتاو لەگەڵیدا بوو. ئەمەش وایکرد یاریزانانی ڕیال مەدرید ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوای کارتی زەرد و پێداچوونەوەی ڤاریان بۆ ڕووداوەکە کرد.

ئیتورالدی گۆنزالێز پسپۆڕی ناوبژیوانان لە شیکارییەکانیدا لە ڕادیۆی کادینا سێر پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی یانەی ڕیال مەدرید کرد.

ئیتورالدی گۆنزالێز وتی: تێدەگەم گۆشەی تێڕوانینی ناو یاریگا وایکرد ناوبژیوان مانزانۆ بڕیاری دەرکردنی بدات.

بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە میلیتاو چانسی گەیشتنی  زۆری هەبوو بە یاریزانەکە، لەم جۆرە حاڵەتانەدا ڤار دەبێت داوا لە ناوبژیوانی ناو یاریگا بکات لە گۆشەیەکی بەرز و گشتگیرەوە پێداچوونەوە بە ڕووداوەکەدا بکات و دواتر بڕیارێک بدات لەسەر بنەمای وێنەی گشتی.

جێگای سەرنجە گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە پێشەنگی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.



PM:11:32:13/09/2025