یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی ڕاسپاردنی ناوبژیوان عیرفان بیلێتۆی بۆ ناوبژیوانی یارییەکەی داهاتووی ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مارسیلیا ڕاگەیاند.
ناوبژیوانی بۆسنیەکە پێشتر ناوبژیوانی دوو یاری گرنگی بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە لە ڕکابەرییە کیشوەرییەکان:
یەکەمیان بەرامبەر لایپزیگ بوو لە یاریی چوونی قۆناغی ١٦ی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ کە ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ١-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دووەمیان بەرامبەر ئارسناڵ بوو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی وەرزی ڕابردوو، کە بە شکستێکی قورس بە ئەنجامی ٣-٠ بەرامبەر لۆس بلانکۆس کۆتایی هات.