مباپێ ئامادەکاری بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین دەکات

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە، هەرچەندە کیلیان مباپێ دەزانێت ئەمساڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست ناهێنێت، بەڵام  ئاواتەخوازە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە بردنەوەی نازناوەکان لەگەڵ تیپەکەدا ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

بە قسەی رۆژنامەکە مباپێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە بردنەوەی نازناو لەگەڵ تیپەکان کلیلی سەرکەوتنی تاکەکەسییە. 

ئەو یاریزانە ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ ئاستەنگە گەورەکانی وەک یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، جگە لە یارییەکانی بەرامبەر یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە.

 بەهۆی ئامادەکاریی تایبەتی جەستەییەوە خۆیەوە، مباپێ بەهێزتر و سووکتر بووە، ئەمەش ئاستە سەرسوڕهێنەرەکانی لە ڕۆژانی سەرەتای یاریکردنی لەگەڵ مۆناکۆ و سەرکەوتنەکەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ دەهێنێتەوە یاد.



PM:12:39:14/09/2025