چوامێنی ئامانجی فەڕەنسا بۆ مۆندیالی 2026ئاشکرادەکات

ئۆریلیان چوامینی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید دووپاتی کردەوە کە ئامانجی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە مۆندیالی داهاتوودا بردنەوە و گەیشتن بە یاری کۆتاییە.

وتیشی: هەموومان خەون بە بردنەوەی مۆندیالەوە دەبینین، دەمانەوێت مێژوو تۆمار بکەین.


 ئاماژەی بەوەشکرد، چاپی کۆتایی بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە هیوایان بۆ دەخواست، ئەمەش ئیرادەی تیپەکە زیاتر دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو شتە لە پاڵەوانێتی داهاتوودا.



PM:05:36:14/09/2025