ئامادەنەبوونی یامال پێش یاری نیوکاسڵ بەرشەلۆنە تووشی شۆک دەکات

سەرەڕای بردنەوە گەورەکەیان بەسەر ڤالێنسیا بەبێ ئەو، بەڵام ئامادەنەبوونی لە ڕکابەرییەکانی ئەوروپا زەربەیەکی گەورەیە بۆ هانسی فلیک و تیپەکەی.

ڕۆژنامەنووس ئادریا ئەلبیتس ڕوونی کردەوە کە دۆخی یاریزانەکە وردە وردە بەرەو باشتر دەڕوات، بەڵام بەشداریکردنی لە یارییەکەی سانت جەیمس پارک بە تەواوی دوورە، لەگەڵ نادڵنیایی لە دەوری وادەی گەڕانەوەی.

یاریزانە باڵە 18 ساڵانەکەی ئیسپانیا لە کاتی کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا تووشی پێکان بوو، کە سەرەڕای ئەوەی تووشی ئازار بوو و دەرمانی ئازارشکێنی بەکارهێنا، بەشداریی یاریەکەی تورکیای کرد، ئەمەش ڕاهێنەرەکەی لە بەرشەلۆنە توڕەکرد.



PM:05:01:15/09/2025