براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەبێت

تەنها چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ گەورەترین چالاکیی ساڵانەی کە لە پاریس لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە بەڕێوەدەچێت،ئەمەش بۆ ڕێزلێنان لە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان.


ڕۆژنامەی (لۆ پاریسیان)ی فەرەنسی، ناسنامەی براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2025 پێش راگەیاندنی رەسمی ئاشکرا کرد، کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لەلایەن فرانس فوتبۆڵەوە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.


رۆژنامە پاریسیەکە بە پێشبینیی زیرەکی دەستکرد ناوی براوە بڵاودەکاتەوە ئەمەش دوای هەفتەیەک لە داخستنی وادەی دەنگدان بۆ پاڵێوراوان.


بەگوێرەی پێشبینیەکە، عوسمان دێمبێلی یاریزانی ب فەرەنسی لە یانەی پاریس سان جێرمان پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، لە پێش لامین یامال یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە.


چانسی دێمبلی بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە 72%یە، بۆ یامالیش 56%یە.

 ڤیتینای یاریزانی پورتوگالی پاریس سانجێرمان 40% چانسی هەیە، محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری لیڤەرپوڵیش 39% چانسی هەیە. 

ڕافینیا هێرشبەری بەڕازیلی بارسێلۆنا 33% چانسی هەیە.




PM:01:17:16/09/2025