یان ئۆبلاک گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە یەکێکە لە پێشەنگە دیارەکانی ژووری جلگۆڕین، پەیامێکی توندی ئاراستەی هاوڕێکانی کرد، بەتایبەتی یاریزانە نوێیەکان، جەختی لەوە کردەوە کە لەبەرکردنی درێسی ڕۆخیبلانکۆس بە واتای وەرگرتنی تەحەددای گەورەترە کە پێویستی بە کارکردنی بەردەوام هەیە بۆ بردنەوە.
ئۆبلاک وتی: ئێمە لە یانەیەکداین کە دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، یانەیەکی گەورەیە، یاریزانە نوێیەکانیش دەبێت بزانن کە هەنگاوێکیان بەرەو پێشەوە ناوە لە ژیانی وەرزشیدا.
لێدوانەکانی گۆڵپارێزەکە هاوتەریبە لەگەڵ ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئینریکی سێریزۆی سەرۆکی یانەکە جەختی لەوەکردەوە ڕایگەیاندبوو "ئامانجی تیپەکە بەدەستهێنانی نازناوێکە لەم وەرزەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەتلەتیکۆ خاوەنی کۆمەڵەیەکە کە توانای ڕکابەریکردنی لەگەڵ ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە لە ناوخۆدا هەیە، هەروەها لەگەڵ تیپە سەرەکییەکانی ئەوروپا لەکیشوەرەکەش توانای رکابەری هەیە.
ئۆبلاک ئاماژەی بەوەشکرد، جەختی لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بە ڕۆحی کێبڕکێ کردەوە و وتی: من حەزم لە تەحەددیاتەکانە، هەروەها کەسێکی داواکارم، هەر لەسەرەتاوە ئەوەم لەگەڵ یانەکەدا وتووە، دوو تیپی زۆر گەورە لە ئیسپانیا هەیە، دوو تیپی گەورەش لە ئەوروپا، بەڵام دەبێت هەمیشە داواکارییەکان لە ئەتلەتیکۆ مەدرید هەبن، دەزانم ئەوە ئاسان نییە، بەڵام دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین.