مباپێ شوێنپێی ڕۆناڵدۆ دەگرێت

کیلیان مباپێ مێژوویەکی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تۆمار دەکات و لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تشرینی دووەمی 2010ەوە بووە خێراترین یاریزان کە 50 گۆڵ بۆ یانەکە تۆمار بکات.

هێرشبەرە پورتوگالییەکە تەنها پێویستی بە 54 یاری هەبوو بۆ تۆمارکردنی 50 گۆڵ، مباپێش دوای 64 یاری گەیشتە هەمان گۆڵ، ئەوەش پشتڕاستیکردەوە کە بە توندی شوێنپێی یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانی مەدرید دەکەوێت.

بەراوردکردنی نێوان ئەو دوو یاریزانە:

ڕۆناڵدۆ... 54 یاری... 50 گۆڵ

مباپێ... 64 یاری... 50 گۆڵ



PM:01:11:17/09/2025