لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لێدوانێکی لەسەر ڕەخنەی هانسی فلیک لە هەڵبژاردەی ئیسپانیادان کە لامین یامال لە کاتی پشووە نێودەوڵەتییەکاندا دوو یاری ئەنجامدا لەکاتێکدا پێکانی هەبوو.
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت: ڕاهێنەرەکەمان ئەوەی کە دەبوو بیڵێت گوتی، ئەوەشی وتوویەتی بە تەواوی ڕاست دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لامین یامال ئێستا پێکانی هەیەو تا ئێستا یانەکەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکردووە،ئەمشەویش دژی نیوکاسڵ یاری ناکات.