کێشەکانی ڤینسیۆس لەگەڵ ئەلۆنسۆ بەردەوامە

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە، ڤینیسیۆس و ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی قەیرانێکی چاوەڕواننەکراو بوونەتەوە بەهۆی بڕیارەکەی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر بۆ دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی، سەرەڕای بوومی گرێبەست تا ساڵی 2027 و ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی.

بە قسەی رۆژنامەکە ڤینیسیۆس نیگەرانە لە ڕۆڵە نوێیەکەی دوای هاتنی مباپێ، چونکە داوای لێکراوە شێوازی هێرشبردنەکەی بکاتە قوربانی لە بەرژەوەندی هێڵی بەرگری.

دانوستانەکانی ڤینیسیۆس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوای جامی جیهانی یانەکان وەستان، سەرەڕای ئەوەی ڤینیسیۆس داواکارییە داراییە سەرەتاییەکانی لابردووە. پێدەچێت یانەکە دوودڵ بێت، ڕەنگە بەهۆی ئەولەویەتەکانی خابی ئەلۆنسۆ بێت بۆ پلانەکانی، ڕەنگە هەوڵی فرۆشتنی ڤینیسیۆس بدات ئەگەر بەردەوام بێت لە گۆڕینی شوینەکەی بۆ ڕۆدریگۆ، ئەمەش بەهای بازاڕی کەمدەکاتەوە.

 ڤینیسیۆس دەیەوێت بمێنێتەوە و نازناوەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام ڕۆیشتنی بەخۆڕایی لە ساڵی 2027 مەترسی دارایی بۆ یانەکە دروست دەکات. لە ئێستادا هیچ ئۆفەرێکی بەرچاو نییە، لەنێویاندا ئۆفەری پێشووی سعودیەش، مانگەکانی داهاتووش گرنگ دەبن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی، لەگەڵ ئەگەری دەرچوونی لە گواستنەوەی زستاندا هەیە ئەگەر شتەکان تێکبچن.



PM:12:15:20/09/2025