فلیک یاریزانە دڵخوازەکەی بارسا ئاشکرا دەکات

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە خۆشەویستترین یاریزانی خۆی لە تیپەکەی ئاشکرا کرد لەو کاتەوەی وەک ڕاهێنەر دەستبەکاربووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر خیتافی، فلیک ڕایگەیاند: دڵخۆشم بە کوندێ، کە وزەیەکی زۆری ئەرێنی هەیە و 100%مان پێدەبەخشێت، من حەزم لە یارییەکەی و عەقڵیەتی و ڕەفتارەکانییەتی، ئەوە گرنگە.



AM:01:25:22/09/2025