عوسمان دێمبلی بە فەرمی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بە فەرمی ڕایگەیاند، عوسمان دێمبلی یاریزانی باڵی یانەی پاریس سانجێرمان خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2025ی بەدەستهێنا کە باشترین یاریزانی جیهانە، لە مەراسیمێکدا کە لە هۆلی شاتلێت لە پاریس بەڕێوەچوو.

پلەی دووەم بۆ دیمبلی بوو،پلەی سێیەم بۆ ڤیتینهای پۆرتوگالی بوو.

خەڵاتەکەی دێمبلی دوای وەرزێکی بەهێزی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسی هات، لەو ماوەیەدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە ئەنجامەکانی پاریس سانجێرمان بینی و ڕاستەوخۆ بەشداری کرد لە بردنەوەی ئەم نازناوانەی خوارەوە.

نازناوەکانی دێمبلی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە وەرزی ٢٠٢٤/٢٠٢٥:

خولی فەرەنسا 

جامی فەرەنسا

جامی خولی فەرەنسا

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

جامی سوپەری ئەوروپا

دووەمی جامی جیهانی یانەکان

ئامارەکانی دێمبلی لە خولی فەرەنسا ٢٠٢٤/٢٥:

یاری: 29

گۆڵەکان: 21

ئەسیستەکان: 6

دەرفەت دروستبوون: 63

سەرکەوتن لە تێپەڕین: 42

ئامارەکانی دێمبلی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی 2024/25:

دەرکەوتنەکان: 15

گۆڵەکان: 8

ئەسیستەکان: 6

دەرفەت دروستبوون: 38

تێپەرینی سەرکەوتوو: 24



AM:12:31:23/09/2025