سێ وێنە کۆتایی بە خەونەکانی لامین یامال هێنا بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین

بەدەر لە گاڵتەجاڕی یان مشتومڕەکانی دەوری ئەوەی بەسەر بەرشەلۆنەدا هات وەک تیپ و ئەوەی بەسەر ئامین یامالدا هات وەک یاریزان، دەبێت ڕاستییەکە بڵێین: ئەو لاوە ئیسپانییە، وەرزی ڕابردوو باشترینی جیهان بوو، بێ گومان...! بەڵێ کاریگەری و هێزی دەرونی و بوونی یامال دیارترین  بوو لە هەموو یاریزانەکانی جیهانن...! بۆچی...؟! هۆکارەکەی زۆر سادەیە: بچووکترین یاریزان کە تەمەنی بەزەحمەت هەژدە ساڵ بوو، بەناو یاریگاکاندا دەسوڕایەوە و زۆر یاری چارەنووسسازی یەکلایی دەکردەوە. 



لە کۆتاییدا هەندێک لە گرنگترین هۆکار و ساتەکان کە خەونی یاریزانەکەیان شکاند بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بە شێوەیەکی فەرمی لەم وێنانەی خوارەوە کورتکراونەتەوە:

1- ئاسێربی گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد، ئەمەش بەشداربوو لە دەرچوونی بارسێلۆنا لە گرنگترین پاڵەوانێتی. ئەگەر سەرکەوتنی بەدەستهێنابا و نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنابا، ئەوا تۆپی ئاڵتونی لە ماڵی لامین دەبوو. ئەو نەدەچووە مەراسیمەکە، چونکە ئەوەندە دڵنیا بوو لەوەی کە دەیباتەوە.

2- سەرکەوتنی پورتوگال بەسەر ئیسپانیاو ئاستێکی ئەفسانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،  نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای لێ زەوت کرد.


3- عوسمان دێمبلی ڕکابەری ڕاستەوخۆی لامین یامال، نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا. ئەگەر ئینتەرمیلان نازناوەکەی ببردایەتەوە، ڕەنگە هەلەکان نزیکتر بووایە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویدا، ئەمەش،تۆپی ئاڵتوونی بۆ لامین  ڕەتکردەوە.



PM:02:04:23/09/2025