سروشتی پێکانەکەی ڕافینیا و ماوەی دوورکەوتنەوە لە بەرشەلۆنە

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە پشکنینی پزیشکی بۆ ڕافینیا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە کراوەو پێکانەکەی لە قاچی ڕاستیدا دەرکەوتووە، بەمەش نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ئامادەنەبوونی ڕافینها لەگەڵ خوان گارسیا بەهۆی پێکانەوە، دوو گورزە بۆ تیپەکە لە پێش یارییە گرنگەکان.

 هەردوو یاریزانەکە بەشداری یارییەکەی یەکشەممەی یانەکەی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد ناکەن.

 هەروەها لە یارییەکانی پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ و سیڤیلیە لە لالیگادا بەشداری ناکەن.

بەڵام ئەمە هەواڵێکی ناخۆش نییە بۆ هانسی فلیکی ڕاهێنەر. تیپەکە پێش یارییەکەی یەکشەممە گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت، کە بریتین لە لامین یامال و ئەلیخاندرۆ باڵدێ، کە ڕۆژی هەینی بە تەواوی توانیان ڕاهێنان ئەنجامبدەن وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی داهاتوو.

دوای ئەوەی خوان گارسیا لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، گۆڵپارێزی پۆڵەندی ڤۆیچیچ چیسنی بەرپرسیارێتی پاراستنی گۆڵی بەرشەلۆنە لە یارییەکانی داهاتوودا لە ئەستۆ دەگرێت.



PM:04:50:26/09/2025