توخێل باسی نەبوونی بێلینگهام دەکات

تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئینگلتەرا پێکهاتەی خۆی بۆ یارییەکانی بەرامبەر وێڵز و لاتڤیا ڕاگەیاند، سوپرایزێکی گەورەش ڕوویدا کاتێک جود بێلینگهام لە لیستەکە دوورخرایەوە سەرەڕای ئەوەی بەم دواییە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید  گەڕایەوە یاریگاکان.

توخێل ڕوونیکردەوە، بێلنگهامی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید هێشتا بەتەواوی توانای جەستەیی خۆی نەگەڕاندووەتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ کێشەیەکی شەخسی لەگەڵیدا نییە، بڕیاری مانەوەی هەمان گروپیش بیلینگهامیش دەگرێتەوە.

 هەروەها جاک گریلیش باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگ و فیل فۆدن لە پێکهاتەکەدا ئامادەن.



PM:02:52:03/10/2025