رۆژنانەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە هێشتا گرنگی بە ئیتا ئییۆنگی هێرشبەری کامیرۆنی یانەی لیڤانتی دەدات.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکە بەرشەلۆنە لە هاویندا هەوڵیدا گرێبەستی لەگەڵدا بکات کاتێک لەگەڵ ڤیاریال بوو. بیرۆکەکە ئەوە بوو کە بیکڕن و دواتر بە خواستن بدرێتە یانەیەکی تر، بەڵام دۆخی دارایی ڕێگری لە ڕوودانی گرێبەستەکە کرد.
بەرشەلۆنە تا ئێستاش گرنگی پێدەدات و ئەویش لە پێشینەی کارەکانیدایە، هەرچەندە دوای گواستنەوەی بۆ لیڤانتی، مەرجی ئازادکردنی و هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی لە 10 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ زیادیکردووە.