رێگری لە ئێران دەکرێت ئامادەی تیروپشکی مۆندیال بێت

ئەمیر مێهدی عەلەوی وتەبێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەتیدەکاتەوە بچنە ناو شاندی ئێران بۆ بەشداریکردن لە تیروپشکی مۆندیالی 2026.

 ڕۆژنامەی تاران تایمز بڵاویکردەوە، شاندەکە پێکهاتووە لە مێهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆن، ئەمیر غالینۆیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی و حەوت بەرپرسی دیکە، بەپێی وتەی ئەمیر مێهدی عەلەوی وتەبێژی فیدراسیۆنەکە.

 بڕیارە تیروپشکی مۆندیال لە ٥ی کانوونی دووەم لە سەنتەری کێنێدی لە واشنتۆن دی سی بەڕێوەبچێت و یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لەوێ دیاری دەکرێن.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بە نیازە داوا لە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بکات "دەستوەردان بکات و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە بدات".



PM:12:43:07/10/2025