چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە چیرۆکی پشت پەردەی یەکەم یاری لامین یامال لە تیپی یەکەم لە سەردەمی راهێنەرایەتی یانەکە ئاشکرا کرد.
چاڤی دەڵێت: لامین یامالم بینی کە ئامادەیە و درێغیم نەکرد، نە ترسی هەبوو و ،نە دەمارگیر بوو، تەنها پڕ بوو لە متمانە بەخۆبوون، ئەوەی لە تەمەنی خۆیدا دەیکات سەرسوڕهێنەرە، لە مەشقەکاندا هەندێک جار لە خۆمان دەپرسین کێ باشترینە لە یاریگادا، زۆربەی ڕۆژەکان وەڵامەکە لامین بوو.
ئەو کارانەی کرد کە تەنها لە یاریزانانی وەک نەیمار یان مێسی دەیبینیت.