پاریس سانجێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لر دێمبلی ئەستێرەی فەرەنسی بۆ یاری داهاتووی خولی فەرەنسا بەرامبەر ستراسبۆرگ.
دێمبلی لە پێکانەکەی چاکبووەوە کە لە کاتی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر ئۆکرانیا لە مانگی ئەیلول تووشی بوو.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یاریزانەکە بەرنامەی چاکسازییەکەی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و چاوەڕوان دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن مەگەر تووشی پاشەکشە نەبێت.
ئامادەنەبوونی دێمبلی کە وایکرد پاریس سانجێرمان لە شەش یاریدا لێی بێبەش بێت دیارترینیان بەرامبەر بەرشەلۆنە،بوو، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان یانەکەی و یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێکانەکەی یاریزانەکە دروستکردووە.