ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە گراهام ئارنۆڵد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە ڕادەبەدەر توڕە بووە لە دەرکردنی زەید تەحسین بەرگریکار دوای ئەوەی کارتی زەردی دووەمی بەرامبەر ئەندەنوسیا وەرگرت.
تەحسین بە یەکێک لە گرنگترین بەرگریکارەکانی شێرەکانی میزۆپۆتامیا دادەنرێت،ئەمەش لە گەڕانەوەی تۆپە بەرزەکاندا.
بۆ ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە پێشبینی دەکرێت ئاکام هاشم وەک یاریزانی یەدەگ بۆ جێگرەوەی تەحسین بهێنێتە ناوەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە هێڵی دواوە بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە لە یارییەکەدا، کە لە چوارچێوەی یارییەکانی پلەی ئۆفی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت.
یاریەکە رۆژی سێشەممە کاتژمێر10:30خولەک بەرامبەر بە سعودیە ئەنجام دەدرێت.