راهێنەری سعودیە باسی یاریەکەی عێراق دەکات

هێرڤی ڕێناردی ڕاهێنەری سعودیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم یارییە گرنگترین یارییە لە ژیانی وەرزشیدا وەک ڕاهێنەر، دوای یارییەکەش "ئەوە ڕوون دەکەمەوە"
ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی...

هێرڤی ڕێنارد:نابێت هاندەران بترسن و نیگەران بن  "ئامادە دەبین بۆ یارییەکەی سبەی".

هێرڤی ڕێنارد:

" ئێمە دەزانین ئەوەی لە تۆپی پێدا دەیکەین هیچ مانایەکی نابێت ئەگەر سبەی سەرنەکەین. گرنگ یاری سبەینێیە.

"ئێمە بە هێمنی و بە تەرکیزەوە خۆمان ئامادە دەکەین و تاکە ئامانجمان سەرکەوتن و سەرکەوتنە.

کاتێک گەڕامەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سعودیە، متمانەیەکی زۆرم بە یاریزانەکان هەبوو، هەروەها متمانەی سەرۆکی فیدراسیۆنیشم هەیە. تۆپی پێ وەک ژیان پڕە لە سەختی و من ئەم تەحەددایانەم خۆشدەوێت، پاڵنەرێکی گەورەمان هەیە بۆ سەرکەوتن.

نزیکەی ٢٤ کاتژمێر لە یارییەکە دوورین، ئامانجیشمان ڕوونە: سەرکەوتن بۆ مۆندیال. دەبێت لە بەرزترین ئاستی تەرکیزدا بین.

ئەمە گرنگترین یارییە لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیمدا.

ئێمە فشارمان خۆشدەوێت؛ ئەوە فشارێکی ئەرێنییە کە پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی لە باشترین ئاستدا ئەنجام بدەین.

ئێمە دەزانین هەڵبژاردەی عێراق چەندە باشە، دەزانین یارییەکەی سبەی چەندە گرنگە. یارییەکی گەورەمان لە پێشە، خۆشییەکەش دووبارە دەکەینەوە.

یاریەکە رۆژی سێشەممە کاتژمێر10:30خولەک بەرامبەر بە سعودیە ئەنجام دەدرێت.



AM:11:49:13/10/2025