سامر ئەلشهرانی پزیشکی فیزیۆتێراپی ئاشکرای دەکات، نهێنی باشی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی نەسر و بەردەوام سەرکەوتنی لە یاریگادا تا تەمەنی چل ساڵان دەگەڕێتەوە بۆ دیسیپلین و وەبەرهێنانی پێشوەخت لە جەستەی هەر لە سەرەتای ژیانی وەرزشییەوە.
ئەلشەهرانی ڕوونیکردەوە، پابەندبوونی ڕۆناڵدۆ بە چاکبوونەوە و خۆراکی دروست و خەوتنی ڕێکوپێک لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا وایکردووە بەردەوام بێت لە یاریکردن لە ئاستێکی بەرزدا بەبێ ئەو پێکانە دووبارەبووانەی کە زۆرێک لە یاریزانان لە دوای تەمەنی سی ساڵییەوە تووشی دەبن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستێرە دێرینەکەی پورتوگال نوێنەرایەتی مۆدێلی نموونەیی یاریزانێکی پیشەگەر دەکات کە جەستەی خۆی وەک وەبەرهێنانێکی درێژخایەن بەڕێوەدەبات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندبوونی بە پشوودانی توند و خشتەی ڕاهێنانەکان وایکردووە ببێتە یەکێک لە یاریزانە تەمەن درێژەکان لە لوتکەی وەرزشەکەدا.