سلێمانی میوانداری دیالە دەکات

گەڕی چوارەمی قۆناغی یەکەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی عێراق بۆ وەرزی 2025-2026 لە ڕۆژی هەینی 24ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێدەکات.

یانەی سلێمانی کەلەسەر یاریگاو لەبەردەم هاندەرانیدا یەک یاریی ئەنجامداوەو سەرکەوتنی تۆمارکردوە، ئەم هەفتەیە لە ئەرکێکی قورسدا میوانداری یانەی دیالە دەکات، کە یەکێکە لە تیمە بەهێزەکانی خولەکە.

سۆران موستەفای ڕاهێنەر پلانی تۆکمەی بۆ یارییەکە داڕشتوەو دەیەوێت هاوشێوەی یارییە بەهێزەکان بەرامبەر جەیشی بەغدا، بەرامبەر دیالەش گەورەیی خۆیان بسەلمێنن و دوەم سەرکەوتن پێشکەشی هاندەرانی یانەی دایک بکەن.

کاتی یارییەکان:
هەینی ٢٤ی تشرینی یەکەم:

ناسڕیە و فتوە (هۆڵی حەیدەر بورهان - ذی قار) - کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ.

بەلەدیەی بەسرە و حەشدی شەعبی (هۆڵی بەلەدیە) - کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ.

سلێمانی و دیالە (هۆڵی یانەی سلێمانی) - کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ.

ڕۆژی شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم:

نەوتی میسان و کەربەلا (هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی) - کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ.

کوت و نەوتی بەسرە (هۆڵی مەیسەم حەبیب - واست) - کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ.

یانەی جەیش لەم گەڕەی یارییەکاندا چاوەڕوانە.

راگەیاندنی سلێمانی



PM:12:22:21/10/2025