سلێمانی ئامادەکاری دەستپێکردو راهێنەری نوێ دەستنیشانکرا

یانەی وەرزشی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی پلە دوی عێراق دەستپێکرد و ڕاهێنەری نوێی دەستنیشانکرد.

بەڕێز سەرکەوت حەسەن سەرۆکی یانەی سلێمانی سەرپەرشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێ دەبێت و لەیەکەمین هەنگاویشدا بڕیاردرا (سۆران سەلیم حەسەن) وەک ڕاهێنەری تیمەکە دەستبەکاربێت.

یانەی سلێمانی لە ئێستادا چەند یاریزانێکی ئامادەیەو لە چەند  رۆژی داهاتودا و تاکۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی نوێدا واژۆ دەکرێت.

خولی پلەدوی تۆپی پێی یانەکانی عێراق رۆژی 25ی مانگی داهاتو بەبەشداری 20 یانە دەستپێدەکات.



راگەیاندنی سلێمانی



PM:03:14:25/10/2025