لێدوانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لەسەر شەڕەکەی کلاسیکۆ

مارکوس سۆرگ یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەبارەی شەڕی نێوان یاریزانانی بارسا و ڕیال مەدرید دوای کۆتاییهاتنی یاریی کلاسیکۆ کە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە سوودی شاهانە کۆتاییهات قسەی کرد.

سۆرگ وتی: ڕاستگۆیانە نازانم کێ دەستی بەو هەڵەیە کردووە، لە کۆتاییدا خەڵکێکی زۆر لە نێوان کورسییەکان و هاوارێکی زۆردا هەبوون.

پێموایە دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین و سەرنجمان لەسەر خودی یارییەکە بێت.

وتیشی" هەموو هەوڵێکمان دا، تەنها بە دوو بەرگریکار یاریمان کرد، ئامانجمان دروستکردنی هەلی زیاتر بوو.

لەکۆتایدا وتی" دەمانزانی هەمیشە لە هێرشی بەرامبەردا باشن، لە کۆتاییدا هەلی تەواومان دروست نەکرد بۆ ئەوەی گۆڵی دووەم تۆمار بکەین.



PM:10:16:26/10/2025