سەرۆکی حکومەت450 ملیۆن دیناری بەخشیە یانەی نەورۆز

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا  بڕی ٤450 ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز بدات.

ئەمڕۆ نووسینگەی مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە،دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا یانەی وەرزشی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەبار بوو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومـەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی 450ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز بەخشی.

هەروەها دەڵێت، ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی سەرۆکی حکـوومەت، بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمە تا بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، سەرۆکی یانەی نەورۆزە، بەڵام دوای رووداوەکانی ٢٢ی ئاب و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، یانەی رووبەرووی دۆخێکی خراپی دارایی بۆتەوە و لە دوو هەفتەی رابردووشدا کۆمەکی بۆ کۆکرایەوە.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی نووسیویەتی "مادام خەڵکی سلێمانی خۆشییان ئەوێت، نەورۆز نابێت بکەوێت"




PM:07:00:02/11/2025