نەیمار لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە مۆندیال دوردەخرێتەوە؟

لە بەڕازیل هەڵمەتێک بەڕێوە دەچێت بە سەرۆکایەتی یاریزانانی پێشوو و تەنانەت ڕۆژنامەنووسانیش، بۆ ئەوەی دوای دوو ساڵ دوورکەوتنەوە نەیمار بگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردەکە و ڕابەرایەتی تیپەکە بکەن بۆ مۆندیالی ساڵی داهاتوو.

دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژنامەنووسێک پرسیاری لە کارلۆ ئەنچیلۆتی کرد کە ئایا پلانی هەیە یاریزانانی بەهرەمەند لە ڕووی تەکنیکییەوە کە توانای بەشداریکردنیان هەبێت بۆ ماوەی ٢٠-٣٠ خولەک لە مۆندیالدا بێت.

ئەنچیلۆتی لە وەڵامدا وتی: ڕەنگە ئەو یاریزانانە بخەمە نێو یارییەکەوە کە بتوانن بۆ چەند خولەکێک یارمەتیمان بدەن، ئەوانەی نایانخەمە نێو یارییەکەوە ئەوانەن کە هێزی جەستەیی پێویستیان بۆ مۆندیال نییە، پێویستمان بە یاریزانێکە کە لە لوتکەی باری جەستەییدابێت.

قسەکانی ئەو ئیتاڵییە تەنها یەک شت پشتڕاست دەکەنەوە، ئەویش ئەوەیە کە نەیمار لە پلانەکانی بۆ مۆندیال دوورکەوتووەتەوە.



PM:12:42:04/11/2025