لیڤاندۆڤسکی نزیکە لە شکانی ریکۆردێکی میسی!

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە مانگی ئابی 2009 دووجار بەرامبەر یانەی بروج لەگەڵ لیخ پۆزنان یاری کردووە و نەیتوانی گۆڵ لە بەرامبەریان تۆمار بکات.

ئەگەر ئەمشەو لیڤاندۆڤسکی گۆڵ تۆمار بکات، ئەوا یانەی بروج دەبێتە 39هەمین ڕکابەر کە لە چامپیۆنزلیگدا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردبێت.

لە ئێستادا لیۆنێل مێسی ئەفسانە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی گۆڵە بەرامبەر زۆرترین یانەی ڕکابەر لە چامپیۆنزلیگ بە 40 گۆڵ، لە نزیکەوە لیڤاندۆڤسکی بە 38 گۆڵ لە پلەی دووەمدایە.



PM:12:10:05/11/2025