مباپێ و پاریس لە دادگا رووبەڕووی یەکدەبنەوە

کیلیان مباپێ لە 17ی ئەم مانگە لەبەردەم دادگای کارەکانی پاریس ئامادە دەبێت و ڕووبەڕووی یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە، کە لەسەر 55 ملیۆن یۆرۆ ناکۆکی لەسەر نەدانی مووچە و پاداشتەکانی کۆتا وەرزی لە پاریس پێش ئەوەی بچێتە ڕیاڵ مەدرید هەیە.

شەڕی یاسایی لە ساڵی 2023 دەستیپێکرد کاتێک مباپێ لە لایەن  لۆفت گروپی پاریس سانجێرمان دوورکەوتەوە دوای ئەوەی گرێبەستێکی نوێی ڕەتکردەوە.

مباپێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنها بەدوای ئەو شتەدا دەگەڕێت کە بەپێی گرێبەستەکەی لە لای یانەکەیەتی و هیچ رق و کینەیەکی بەرامبەر هاندەران و هاوڕێکانی نییە، تەنها بەرامبەر ئیدارەی پاریس سانجێرمان کێشەی هەیە.



PM:07:04:05/11/2025