ڕەخنەی نوێ... فلیک پێداگری لەسەر شکست دەکات!

رەخنەکان بەردەوامن لە زیادبوون بەرامبەر هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دوای ئەوەی تیپەکە بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون بەرامبەر یانەی بروج لە چامپیۆنزلیگ، یارییەکە جارێکی دیکە خراپی هێڵی بەرگری ئاشکرا کرد.

ڕاهێنەری ئەڵمانی بەردەوام بوو لەسەر شێوازی فشاری بەرز و پاڵنانی بۆ پێشەوە، سەرەڕای ئەوەی ئێستا ڕکابەرەکانی دەزانن چۆن بۆشاییەکانی پشت هێڵی دواوە بقۆزنەوە.

ئەفسانەی هۆڵەندی ڕود گولیت ڕەخنەی توندی لە شێوازی یاریکردنی هانسی فلیک گرت و وتی: بۆچی پێداگری لەسەر پلانێک بکەین کە مەحکومە بە شکستهێنان؟ ئەوە خۆکوژییە.

سەرەڕای ڕەخنەکان، فلیک خۆی بە فەلسەفەکەیەوە گرت و ڕایگەیاند: ئێمە بەرشەلۆنەین، و شێوازی خۆمان یاری دەکەین، پاشەکشە ناکەین بۆ بەرگریکردن لە نیوەی خۆماندا، هەروەها بەردەوام دەبین لەسەر ڕێگاکەمان تاوەکو شارەزا دەبین.



AM:11:38:06/11/2025