هاوکێشەکە دەگۆڕێت... ڕیال مەدرید باڵادەستی خۆی لەدەست دەدات

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لەماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا دابەزینێکی ڕوون لە ئەنجامەکانی یانەی ڕیال مەدرید بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان ڕوویداوە، ئەوەش دوای ماوەیەک لە باڵادەستی یانەکە.

لە نێوان وەرزەکانی 2021-2022 و 2022-2023 یانەی ڕیال مەدرید سەروەری خۆی دووپاتکردەوە و 8 بردنەوە و 3 یەکسانبوون و 4 دۆڕانی بەرامبەر یانەکانی وەک چێڵسی و لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی بەدەستهێنا.

بەڵام لە وەرزی 2023-2024ەوە هاوکێشەکە پێچەوانە بووەتەوە، یانەی شاهانە لە 7 یاریدا تەنها 2 بردنەوەی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا تووشی 5 دۆڕان بووە، ئەمەش گوزارشت لە لەدەستدانی باڵادەستی خۆی و زەحمەتی خۆگونجاندن لەگەڵ یارییە گەورەکان دەکات کاتێک ڕکابەرییەکان چڕتر دەبنەوە.



PM:06:57:07/11/2025