ڕۆژنامەنووس خۆرخی پیکۆن بڵاویکردەوە، خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر متمانەی چەند یاریزانێکی ناو پێکهاتەی ڕیاڵ مەدریدی لەدەستداوە و ئەمەش گەیشتووەتە دەست ئیدارەی یانەکە.
هەندێک لە یاریزانەکان هەست بە شەکەت و ماندوێتی دەکەن بەهۆی زۆری زانیاری و گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی لەلایەن ئەلۆنسۆوە، وەکو دانیشتنە درێژەکانی شیکاری ڤیدیۆیی.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە خواستێکی بەهێزی نیشانداوە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو شتێک، چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا، ئەم یاریزانانەش پێیان وایە ئەو بەشێوەیەکی کاریگەر ژووری جلگۆڕین بەڕێوەنابات.