مێسی: من هەرگیز حەزم لە دۆڕان نییە لە تۆپی پێدا

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین و پێشووی بەرشەلۆنە باسی لە خواستی بەردەوامی خۆی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەناو یاریگادا و وتی"من زۆر حەزم لە یاری تۆپی پێ و کێبڕکێیە، حەزم لە دۆڕان نییە بەرامبەر کەس، هەر جارێک هەنگاو دەنێمە ناو یاریگا، بە مەبەستی بردنەوە، یان لانیکەم هەوڵدان بۆ بردنەوە دەچمە ژوورەوە. 


وتیشی" من کێبڕکێم خۆشدەوێت، ئەوەش تەحەدا بوو بۆ من و هاوڕێکانی تیمەکەم کە لەگەڵمدا هاتبوون."



PM:04:17:11/11/2025