بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری بەڕازیل بڕیاریداوە ڤیتۆر ڕۆکی هێرشبەری یانەی پاڵمێراس بانگهێشتی پێکهاتەی سێلیسۆ بکات بۆ یارییە دۆستانەکانی سەنیگال و تونس، وەک پاداشتێک بۆ ئاستە بەرزەکانی لە خولی بەڕازیلی.
ڕۆکی لەگەڵ پاڵمێراس چێژ لە قۆناغێکی زێڕین وەردەگرێت، لە دوایین ٢٠ یاریدا ١٥ گۆڵی تۆمارکردووە و ٥ ئەسیستیشی کردووە.
هەروەها لە پلەی یەکەمی گۆڵەکانی پاڵمێراسدایە و بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی بەڕازیلیدایە.
بەم ئاستە، پێدەچێت ڤیتۆر ڕۆکی بە توندی خۆی وەک بژاردەیەکی داهاتوو لە هێرشی هەڵبژاردەی بەرازیلدا جێگیر بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.