میلان بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی سەرەکی لە ژێر دەستی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەر لەم وەرزەدا، هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستی لۆکا مۆدریچی تەمەن 40 ساڵ دەدات.
یانەکە بژاردەی ئەوەی هەیە گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧ درێژ بکاتەوە، ئەمەش گوزارشتە لە گرنگییەکی ڕوونی یاریزانە کرواتییەکە بۆ ڕۆسۆنێری لەم وەرزەدا.
مۆدریچ لەم وەرزەدا 18 یاری ئەنجامداوە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی کردووە.