لە یاری پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیال عێراق و ئیماڕات 1-1یەکسانبوون.
دوای یاریەکە راهێنەری عێراق و ئیمارات قسەیان کردوو باسیان لە یەکسانبوونەکە کرد.
سەرەتا گراهام ئارنۆڵد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکەی ئیمارات وتی'"
لەگەڵ ئەنجامەکەی ئەمڕۆدا لە نیوەی ڕێگاداین، هێشتا ٩٠ خولەکمان ماوە لە بەسرە یاری بکەین.
داوای پشتگیری و هاندانی هاندەران دەکەین، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەشداریکردنی ٦٥ هەزار هاندەر دەکەین لە یارییەکەی سێشەممەدا.
یارییەکی خەیاڵی بوو لەلایەن هەردوو تیپەوە، هاندەران بە تەواوی چێژیان لێ وەرگرت.
بەخت لە لای ئێمە نەبوو، دەمانتوانی لە گێمی یەکەمدا بە پشتبەستن بە ئاستمان واژۆ لەسەر سەرکەوتنەکە بکەین.
بڕیارماندا هەر لە سەرەتاوە فشار بخەینە سەریان و هیچ دەرفەتێک بە یاریزانە ئیماراتییەکان نەدەین کە تۆپیان هەبێت.
دواتر ئۆلاریۆ کۆزمین ڕاهێنەری ئیمارات لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکەی عێراق وتی:
"یارییەکی سەخت بوو، دەستپێکردنەکەمان نموونەیی نەبوو دوای ئەوەی گۆڵێکی زوومان لێکرا کە چاوەڕێمان نەدەکرد.
هەڵبژاردەی عێراق لە گێمی یەکەمدا زاڵ بوو، لە کاتێکدا لە گێمی دووەمدا کێشەمان زۆر بوو بۆ بنیاتنانی هێرشەکان.
ئێمە یاری گەڕانەوەمان هەیە، بە هێز و بوێریەوە یاری دەکەین بۆ ئەوەی سەرکەوین. لە ڕووی تیۆریەوە چانسەکان بۆ هەردوو تیپەکە یەکسانن، ئێمەش دەبێت بەرگەی زریانەکە بگرین و لە دووری یاریگای خۆمان شەڕ بکەین.
پشتگیری هاندەرانمان ئەمڕۆ باشترین شت بوو لە یارییەکەدا.