بەگوێرەی ڕۆژنامەی گڵۆبۆ، بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ لە بەڕازیلەوە دەدات و چاوی لەسەر زی لۆکاسی یاریزانی یانەی سپۆرت ڕێسیف داناوە.
ڕۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهای ئەو یاریزانە تەمەن 17 ساڵە نزیکەی 15ملیۆن یۆرۆیە.
شایەنی باسە لوکاس لە 34 یاری لەگەڵ یانەی سپۆرت ڕیسیفی ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی گۆڵێک تۆمار بکات،بەڵام یاریزانی هێڵی بەرگرییە.