لە کارلۆس دۆنگا راهێنەرو ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی پرسیار کرا کێ پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە نێوان بەرازیل و ئیسپانیا، ئەویش وەڵامی دایەوەو وتی:
"هەردووکیان هەمیشە لە ڕیزی پاڵێوراوەکانن، بەڕازیل و ئەرجەنتینیش هەمیشە چانسێکیان هەیە، ئەگەر شیکاری بۆ دۆخی ئێستا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە ئیسپانیا و فەرەنسا و ئەرجەنتین لە پێش بەڕازیلەوەن،ئەوان هەنگاوێک لە پێشەوەن. بەڵام لە شەش مانگدا هەموو شتێک دەتوانێت بگۆڕێت."