ڕۆژنامەی (لۆ پاریسیان) بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید داوای 240 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان دەکات، سەبارەت بە کێشە بەردەوامەکانی نێوانیان.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە پاریس سانجێرمان لە بەرامبەردا داوای 180 ملیۆن یۆرۆ لە مباپێ دەکات بەهۆی شکاندنی بەڵێنەکەی و جێهێشتنی یانەکە بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر بەبێ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.