ئیمزاکردنی گرێبەستی نوێی بوکایۆ ساکا لەگەڵ ئارسناڵ ئێستا تەنها پرسێکی کاتییە، چونکە هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکەی نێوانیان بۆ داهاتوویەکی نزیک بەردەوام بێت.
سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، ساکا پێشتر ڕازی بووە بە مانەوە لەگەڵ ئارسناڵ، یانەکەش هیچ گومانی تێدا نیە لەهێشتنەوەی هەرچەندە ئۆفەری گەورەی لەیانەکانی دیکەشەوە بۆ هاتووە.