هەلێکی زێڕین بۆ برایم دیاز لە ڕیاڵ مەدرید!

رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، برایم دیاز یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید.یانەکەی دەستبەرداری نابێت و شەڕ دەکات بۆ دەستەبەرکردنی پێگەی سەرەکی لە یانەی شاهانە.

برایم دیاز پاڵنەرێکی زۆری هەیە و دەیەوێت دەرفەتەکەی لە باڵی ڕاستدا بقۆزێتەوە، بەتایبەتی دوای ئامادەنەبوونی فرانکۆ ماستانتۆنۆی ئەرجەنتینی.

برایم دیاز لە سەرەتای وەرزەوە تەنها چوار یاری دەستپێکردووە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی کردووە.



PM:05:54:22/11/2025