لویس ئێنریکی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی تۆتنهام چی گوت؟

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆتنهام کرد کە ڕۆژی چوارشەممە لە قۆناغی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.

ئینریکی وتی :" تۆتنهام سەرەتایەکی نایابی ئەم وەرزەی هەبووە و تا ئێستاش لە چامپیۆنزلیگدا نەدۆڕاوە، زۆربەی یاریزانەکانی یاریزانی نێودەوڵەتین، تیپێکی بەهێزن، سەبارەت بە جامی سوپەر؟ ئەوە یەکەم یاری ئەم وەرزە بوو؛ یارییەکەی چوارشەممە جیاواز دەبێت".

وتیشی"ئامادەکاری بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ ئاسانە، پێویست ناکات زۆر قسە بکەین چونکە هەست دەکەین یارییەکی جیاوازە و ڕکابەرییەکی جیاوازە بۆ ئێمە، ئەوە پاڵەوانێتییەکەمانە، ئێمە پاڵەوانین، و دەمانەوێت بەردەوام بین لە ڕاکردنەکەمان."



PM:05:44:25/11/2025