هەڵوێستی هاری کەین لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە!

هاری کەین خواستی خۆی بۆ مانەوەی زیاتر لەگەڵ بایرن میونشن ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند هەست دەکات تیپەکەی یەکێکە لە باشترینەکانی ئەوروپا لە ئێستادا و سەرسامە بە شێوازی یاریکردنیان.

کەین دووپاتیکردەوە کە لە ئێستادا بیر لە هیچ تیپێکی تر ناکاتەوە و لە بایرن میونشن زۆر دڵخۆشە.

 هەروەها ئاشکرای کرد، لە داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکرێت و 18 مانگیش بۆ گرێبەستەکەی ئێستای ماوە.



PM:06:53:26/11/2025