رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هانسی فلیک پلانی هەیە بۆ گۆڕینی پێکهاتەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە گەڕی 14ی خولی ئیسپانیا.
ئیریک گارسیا شانبەشانی کۆبارسی دەگەڕێتەوە هێڵی دواوە.
کاسادۆ لە هێڵی ناوەڕاست شانبەشانی دی یۆنگ یاری دەکات.
سێ یاریزانە هێرشبەرەکەی لیڤاندۆڤسکی و لامین یامال و ڕافینها سێ یاریزانی پێشەوە پێکدەهێنن و ئۆلمۆ لە پشتیانەوەیە.
یاریەکە ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر6:15خولەک ئەنجام دەدرێت.