لە کۆمێنتێکدا کە گوزارشت لە ڕێزگرتنی بۆ هاوڕێکانی پێشووی دەکات، کاسیمیرۆی یاریزانی بەڕازیلی ڕەتیکردەوە لەنێوان تۆنی کرۆس و لۆکا مۆدریچ یاریزانی باشترین هەڵبژێرێت.
کاسیمیرۆ وتی: تۆنی کرۆس یان لۆکا مۆدریچ؟ مەحاڵە یەکێکیان هەڵبژێریت، مەحاڵە.”
ئەو سێ یاریزانە پێکەوە زنجیرەیەک دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێنا، دیارترینیان نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو لەگەڵ ڕیال مەدرید، ئەمەش وایکرد ببنە یەکێک لە سەرکەوتووترین سێ یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا.