لامین یامال باسی لە لیۆنێل مێسی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بە باشترینی مێژوو دەزانێت بەڵام ئاواتەخوازی ئەوە نییە ببێتە مێسی داهاتوو.
لامین گوتیشی زۆر ڕێز لە مێسی دەگرم لەسەر ئەوەی نوێنەرایەتی تۆپی پێ دەکات، ئەو باشترینە لە مێژوودا، پێموایە ئەگەر یەکتر ببینین ڕێزی یەکتر دەگرین، ئەو زۆر باش دەزانێت کە من ئاواتەخوازم لیۆی داهاتوو یان وەک ئەو یاری بکەم، دەمەوێت بە ڕێگەی خۆم بڕۆم و بە شێوازی خۆم خەونەکانم بەدەست بهێنم.