کیلیان مباپێ نزیکبووەتەوە لە باشترین ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆمارکردنی گۆڵ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید، دوای ئەوەی گەیشتە 55هەمین گۆڵی ئەمساڵ بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو.
ئەستێرە پورتوگالییەکە خاوەنی ڕیکۆردی زۆرترین گۆڵی ساڵێکە لە مێژووی یانەی ڕیال مەدریدد، کە 59 گۆڵی تۆمارکردووە.
مباپێ تەنها 5 گۆڵی ماوە بۆ تێپەڕاندنی ڕۆناڵدۆ و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم دوای ئەوەی شەوی رابردوو دوو گۆڵی تۆمارکردوو سێ یاریشی تا کۆتایی ساڵی 2025لە بەردەستدایە.