لە وەڵامی پرسیاری کام هەڵبژاردە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی مۆندیالی2026میسی لە چاوپێکەوتنەکەیدا چەند هەڵبژاردەیەک بۆ بردنەوەی مۆندیال دەپاڵێوێت.
میسی ئەفسانە لە وەڵامدا وتی: چەند تیپێکی زۆر باش هەیە، وەک ئیسپانیا، فەرەنسا دیسانەوە، ئینگلتەرا، بەرازیل، کە ماوەیەکی زۆرە پاڵەوان نەبوون و دەیانەوێت جارێکی دیکە پاڵەوان بن، هەروەها ئەڵمانیاش رکابەرە.
هەمووان دەیانویست لە ئەرجەنتین ببەنەوە، ئێستاش کە دوا پاڵەوانی جیهانین، ئەوە هێندەی تر تەحەداکەی زیاتر کردووە، زۆر قورسە، بەڵام ئێمە لە کێبڕکێ ڕاناگرن، گومانی تێدا نییە ئێمەش رکابەر دەبین."