چاڤی ئەلۆنسۆ بە سەرکەوتوویی کێشەی ڤینیسیۆسی چارەسەر کرد، کە ئەو ئاستەنگە سەرەکییە بوو کە لە ژووری جلگۆڕین ڕووبەڕووی بووەوە لە دوای گەیشتنی بۆ یانەی ڕیال مەدرید.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە یاریزانە بەڕازیلییەکە جارێکی دیکە هەست دەکات کە شێوازی یاریکردنی بە تەواوی لەگەڵ سیستەمەکەدا دەگونجێت لە کاتێکدا ئەمە هیچ شتێک لە داهاتووی لەگەڵ یانەکەدا ناگۆڕێت.
ڤینسیۆس خۆشەویستییەکی قووڵی بۆ ڕیال مەدرید هەیە و ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
لەکۆتایدا ئاس دەڵێت "بە دڵنیاییەوە ئەگەر ناکۆکی لەگەڵ چاڤی بەردەوام بووایە، گەیشتن بە ڕێککەوتنی نوێکردنەوە زۆر قورستر دەبوو.